X
تبلیغات
Makok

Makok
سایتێکی ڕۆشنبیری گشتییه‌
ئیمپراتۆرییه‌ کوردیه‌کان له‌مێژوودا
[ 3 Apr 2012 ] [ 0:14 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]

ماڵپه‌ڕی پشوو- له‌ڕووداوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ردا ئێواره‌ی دوێنێ هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌كی به‌هێز له‌په‌یكه‌رێكی (مه‌سیح) یداوه‌ له‌وویلایه‌تێكی ئه‌مریكاو له‌ئه‌نجامدا له‌ڕه‌گه‌وه‌ تێكی شكاندوه‌و پارچه‌ پارچه‌ی كردووه‌. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردووه‌، كه‌ئێواره‌ی دوێنێ هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌كی به‌هێز له‌په‌یكه‌رێكی (مه‌سیح) یداوه‌ له‌وویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكاو له‌ئه‌نجامدا په‌یكه‌ره‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌. له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ پیاوانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی و پێشیان وابووه‌ كه‌ئه‌و ڕووداوه‌ به‌هۆی بروسكه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌ ڕوویداوه‌.

پێش رووداوه‌كه


drezhei babet
[ 27 Aug 2010 ] [ 2:44 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
نوسراوه‌ له‌ لايه‌ن ئاوێزه‌   
سێ شەممە, 23 شوبات 2010 16:13

له‌م دواییانه‌دا ماسییه‌کی باڵدار دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ توانای هایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاو تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو بفڕێت،


drezhei babet
[ 25 Feb 2010 ] [ 22:47 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]

 جوانترین ئه‌كشن كه‌ ناچێته‌ عه‌قل و بیری هیچ كه‌سێكی گه‌وره‌ یان بچووك ئه‌وا له‌ فیلمه‌ هیندیه‌كان سه‌یر ده‌كرێ و ده‌بینرێ، تا وای لێ هاتووه‌ شتێك كه‌ نه‌چێته‌ عه‌قڵه‌وه‌ ده‌ڵێن بۆ (فلیمی هیندیه‌)

[ 20 Feb 2010 ] [ 2:56 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]

 جوانترین ئه‌كشن كه‌ ناچێته‌ عه‌قل و بیری هیچ كه‌سێكی گه‌وره‌ یان بچووك ئه‌وا له‌ فیلمه‌ هیندیه‌كان سه‌یر ده‌كرێ و ده‌بینرێ، تا وای لێ هاتووه‌ شتێك كه‌ نه‌چێته‌ عه‌قڵه‌وه‌ ده‌ڵێن بۆ (فلیمی هیندیه‌)

[ 20 Feb 2010 ] [ 2:54 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
rast: به‌وێنه‌.. رێگای هات و نه‌هات!
بڵاوكرایه‌وه‌ له Wednesday, May 13

 


drezhei babet
[ 24 May 2009 ] [ 1:20 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
 له‌سه‌رده‌شت مه‌ڕێك به‌ بێ سه‌ر له‌دایك ده‌بێت
drezhei babet
[ 22 May 2009 ] [ 21:26 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
گۆشه‌یه‌کی هه‌فتانه‌یه‌، مه‌ریوان وریا قانیع ده‌ینووسێت.
drezhei babet
[ 20 Apr 2009 ] [ 20:51 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
rast: وێنه‌یه‌كی‌ ولیه‌م شكسپیر ده‌دۆزرێته‌وه‌
بڵاوكرایه‌وه‌ له Wednesday, March 11


drezhei babet
[ 13 Mar 2009 ] [ 0:57 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
rast: گه‌وره‌ترینه‌كانی‌‌ جیهان به‌وێنه‌ ببینه‌
بڵاوكرایه‌وه‌ له Monday, March 09


drezhei babet
[ 13 Mar 2009 ] [ 0:44 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
چه‌ند دیمه‌نێكی‌ سه‌یر له‌م وێنانه‌دا ببینه‌


drezhei babet
[ 15 Feb 2009 ] [ 22:9 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
له‌سلێمانی ژنێك له‌ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا شووده‌كات
drezhei babet
[ 12 Feb 2009 ] [ 2:34 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
جوانترین وێنه‌ سروشتییه‌كانی ئه‌مڕۆ
drezhei babet
[ 12 Feb 2009 ] [ 2:30 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
ئه‌و ژنه‌ 17 ساڵانه‌ی 7 منداڵی بووه‌
drezhei babet
[ 9 Feb 2009 ] [ 1:6 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
 کیسه‌ڵێکی چینی رۆژانه‌ نیو پاکه‌ت جگه‌ره‌ ده‌کێشێت!
بڵاوكرایه‌وه‌ له Friday, April 04



ئاژانسه‌کان


به‌کین: هاووڵاتییه‌کی چینی وتی، ئه‌و کیسه‌ڵه‌ی که‌ له‌ماڵه‌وه‌ به‌خێوی ده‌کات، له‌سه‌ر جگه‌ره‌کێشان راهات و، بووه‌ به‌ جگه‌ره‌کێش و، رۆژانه به‌‌ که‌متر له‌ نیو پاکه‌ت جگه‌ره‌ رازی نابێت.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ وتی، کاره‌که‌ ده‌ستیپێکرد به‌ هه‌ڵمژینی بۆ دووکه‌ڵی پاشماوه‌ی جگه‌ره‌ی که‌ فڕێی ده‌دایه‌ سه‌ر زه‌وی له‌ باخچه‌ی ماڵه‌که‌ی و، ئیدی ورده‌ ورده‌ کیسه‌ڵه‌که‌ وای لێهات دوای ده‌که‌وێت تا جگه‌ره‌ی زۆرتر بکێشێت و، کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌نده‌ی که‌ جگه‌ره‌یه‌کی ته‌واو ته‌نها چوار خووله‌ك له‌ ده‌میدا ده‌مێنێته‌وه‌!

[ 6 Apr 2008 ] [ 2:34 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
 ژنێکی چینی له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا شوو به‌ 20 پیاو ده‌کات!!
بڵاوكرایه‌وه‌ له Sunday, March 30



ئاژانسه‌کان



به‌کین: پۆلیسی چینی ژنێکی ده‌ستگیرکرد له‌ کاتی ئاهه‌نگی بووك و زاواییدا له‌ دوای ئه‌وه‌ی قوربانییه‌کانی ناسییانه‌وه‌ و، ئاشکرایان کرد که‌ له‌ رێگه‌ی شێوازی جیاوازه‌وه‌ ئه‌و ژنه‌ توانێوێتی شوو به‌ 20 پیاو بکات!

ئه‌و ژنه‌ که‌ ناوی"وانگ"ه‌، دانی به‌وه‌دانا که‌ ساخته‌کاری له‌ ناسنامه‌ و گه‌واهینامه‌ی ته‌ڵاقداندا کردووه‌ و، وتوویه‌تی"بازرگانی هاوسه‌رییه‌تی" قازانجی پتر له‌ 29 هه‌زار یوان پێ به‌خشیوه‌.

ئه‌و ژنه‌ به‌ پێنج ساڵ به‌ندکردن و سزایه‌کی دارایی به‌ به‌های دوو هه‌زار یوان، سزا درا.

[ 1 Apr 2008 ] [ 23:28 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
سزای ژنێك 759 ساڵ زیندانییه‌ چاپکردن ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
2008-04-01     11:14:26   
دادگایه‌ك له‌مه‌كسیك سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 759 ساڵ به‌سه‌ر ژنێكدا سه‌پاند.
ماڵپه‌ری "په‌یك ئێران" بڵاویكرده‌وه‌: ژنه‌كه‌ كه‌ناوی خوانا باراسا- یه‌، به‌تۆمه‌تی كوشتنی 16 ژنی به‌ساڵاچوو كه‌یه‌كێكیان دایكی خۆیه‌تی، ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.
[ 1 Apr 2008 ] [ 23:12 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
خواردنی گۆشتی قه‌لی نێره‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات چاپکردن ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
  12:34:43   2008-03-31
رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌نسارسونه‌ به‌ SMS هه‌ڕه‌شه‌ له‌به‌رپرسانی ئیداریی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ ده‌كه‌ن و به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌ئامێزیش ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی ناحیه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناحیه‌ی سلێمان به‌گ- ی سه‌ر به‌قه‌زای دوزخورماتوو تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌نسارسونه‌ به‌ SMS هه‌ڕه‌شه‌ له‌به‌رپرسانی ئیداریی ناحیه‌كه‌ ده‌كات، له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی ناحیه‌كه‌ كردووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌مه‌ودوا نابێت گۆشتی قه‌لی نێره‌ بخورێت، جگه‌ره‌كێشان و نێرگه‌له‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت شت بكڕێت نابێت له‌یه‌ك جۆر زیاتر بكڕێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌هۆی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌وه‌ ئێستا بازاڕی قه‌ل له‌ناحیه‌كه‌ دابه‌زیوه‌و خه‌ڵێكی ناوێرن بیكڕن.
[ 1 Apr 2008 ] [ 23:11 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
 دوای له‌ ده‌ستدانی 17 كۆرپه‌له‌، بوو به‌ دایكی منداڵێك
Peyamner  ژنێكی ته‌مه‌ن (43) ساڵه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ (17) كۆرپه‌له‌ی له‌ ده‌ستدا ، له‌ جاری (18)م دا بوو به‌ دایكی منداڵێكی ته‌ندروست.

خاتوو "نه‌ریمان كوتلو" هاوسه‌ری "قادر كوتلو" له‌ ماوه‌ی (29 ساڵدا) ،(15) جار سكی پڕ بوو كه‌ (13) جارییان له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دا بوو و له‌م (15) جاره‌ سكپڕ بوونه‌دا ، (17 ) كۆرپه‌له‌كه‌ی له‌ ده‌ستدا، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا و له‌ (18)یه‌مین سكپڕیدا بوو به‌ دایكی منداڵێكی ته‌ندروست
[ 1 Apr 2008 ] [ 0:31 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
مه‌ڕه‌كانیش مردنی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌بژن Peyamner
 سێمێل - له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ قه‌زای "سیمێل" زیاتر له‌ شه‌ست و پێنج سه‌ر مه‌ڕی هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی سنووره‌كه‌ وه‌كو كرده‌یه‌كی خۆكوژی به‌ كۆمه‌ڵ خۆیان به‌ ئاوی رووباردا دا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی "ناحیه‌ی خانكی"سه‌ر به‌ سیمێل به‌ ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند كه‌ دوێنێ 65 سه‌ر مه‌ڕ خۆیان به‌ رووباری گوندی "ربیبی"دا داوه‌ و سه‌رجه‌میان خنكاون.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی مه‌ڕه‌كان كه‌ ناوی "خدر عیسا"یه‌ بۆ په‌یامنێر گوتی:" رووداوه‌كه‌ زۆر سه‌یره‌ كه‌ مه‌ڕه‌كان وه‌كو كرده‌یه‌كی خۆكوژی به‌ كۆمه‌ڵ خۆیان به‌ئاوی رووباردا داوه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و سكاڵای له‌دژی هیچ كه‌سێك تۆمارنه‌كردووه‌ و كه‌سیش به‌ تاوانبار له‌ خنكانی مه‌ڕه‌كان نازانێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ زه‌ره‌ مادییه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ به‌ نزیكه‌ی زیاتر له‌ 7 ملیۆن دینار مه‌زنده‌ ده‌كرێت.

[ 27 Mar 2008 ] [ 23:28 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
به‌ خواردنه‌كه‌تدا خۆت بناسه‌ چاپکردن ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
  2008-03-26   15:35:27
گۆشت.. ئه‌گه‌ر هه‌میشه‌ ئاره‌زووی خواردنی گۆشت ده‌كه‌یت له‌ زۆربه‌ی ژه‌مه‌ خۆراكه‌كاندا ئه‌وا هه‌میشه‌ حه‌زده‌كه‌یت وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌ك واته‌ سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌ربكه‌ویت له‌ شوێنه‌كاندا هه‌روه‌ها كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تیت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزیت و كه‌سانێكی ئیش كه‌رن.
سه‌وزه‌ و میوه‌.. گه‌ر ئاره‌زووی خواردنی میوه‌ت زۆره‌ ئه‌وا كاسانێكی له‌سه‌ر خۆن و هه‌میشه‌ حه‌زده‌كه‌ن سه‌یری كاركردن بكه‌ن نه‌وه‌ك خۆتان كاربكه‌ن هاوكات پێش بڕیاردانتان كه‌سانێكی بێ ده‌سه‌ڵات و قه‌له‌قن بۆ بڕیاردان.
شتی سوره‌وه‌كراو.. ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ هه‌میشه‌ له‌ مه‌سئولیات راده‌كه‌ن و ئاره‌زووی ئیسراحه‌ت كردنیان زیاتره‌ وه‌ك له‌ كاركردن، هاوكات كه‌سانێكی جددی نین له‌ كاره‌كان و ژیانی رۆژانه‌دا.
حه‌ڵوا.. ئه‌وكه‌سانه‌ی ئاره‌زووی خواردنی شوكه‌لاته‌ و حه‌ڵوا ده‌كه‌ن له‌پێش و له‌پاش نان خواردن و له‌ نێوان ژه‌مه‌ خواردنه‌كاندا ئه‌وا زۆر میزاجی و توڕه‌ن و ئاره‌زووی موغامه‌ره‌ و سه‌ركێشییان زۆره‌.
چا و قاوه‌.. ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ت زۆره‌ به‌تایبه‌تی له‌ كاتی رۆژدا ئه‌وا كه‌سایه‌تییه‌كی ئیزعاج و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی قورست هه‌یه‌.
[ 27 Mar 2008 ] [ 22:51 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
rast: كچێكی‌ كوه‌یتی‌ كێشی‌ 360 كیلۆیه‌
بڵاوكرایه‌وه‌ له Sunday, March 23



دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ئه‌لوه‌ته‌نی‌ كوه‌یتیدا راپۆرتێك نیشلاندرا له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ كچێكی‌ كوه‌یتی‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ 360 كیلۆیه‌و ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ له‌سه‌ر جێگه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌وتوه‌و نه‌یتوانیوه‌ له‌ شوینی‌ خۆی‌ بجوڵێت، كه‌سێكی‌ چاكه‌ خواز كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوی‌ بڵاو بكریته‌وه‌ به‌ڵینی‌ داوه‌ ته‌واوی‌ خه‌رجیه‌كانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كچه‌كه‌ دابین بكات.

ته‌له‌فزیۆنی‌ وه‌ته‌ن له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاشكرایكردوه‌ كچه‌كه‌ له‌به‌ر زۆری‌ كێشی‌ ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ له‌سه‌ر جێگه‌ كه‌وتوه‌و نه‌یتوانیوه‌ بجوڵیت و له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و هه‌شت ساڵه‌شدا ته‌نیا یه‌ك جار به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ر كردن جیگه‌كه‌ی‌ و ماڵه‌وه‌ی‌ جێهێشتوه‌ ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ر كردن، بۆگواستنه‌وه‌شی‌ داوای‌ هاوكاری‌ پیاوانی‌ به‌رگری‌ شاره‌ستانی‌ كراوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و كرێنه‌یان به‌كارهێناوه‌ كه‌ به‌ ئوتومبیله‌كانی‌ ئاگر كوژاندنه‌وه‌وه‌یه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ و خستنه‌ ناو ئوتومبێلی‌ فریاكه‌تنه‌وه‌ كه‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانیویانه‌ بیخه‌نه‌ ناو ئوتومبیله‌كه‌وه‌.
[ 26 Mar 2008 ] [ 23:15 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
هاوسه‌ری پێشووی ساركوزی شووی كرده‌وه‌
Peyamner  "سیسیلیا ساركوزی"( ته‌مه‌ن 50 ساڵ) هاوسه‌ری پێشووی "نیكۆلای ساركوزی" سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا شووی كرده‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ندێك گرفتی نێوانیان"سیسلیا" له‌ ساركوزی جیابۆوه‌، شووی به‌ "رچارد ئه‌تیاس"(48ساڵ) ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ ره‌گه‌ز مه‌غریبی و دانیشتووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه‌، دوێنیش ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌كه‌ له‌شاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه‌یه‌، ساركۆزیش دوای جیابوونه‌وه‌ له‌ "سیسیلیا"، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمه‌ نمایشكاری به‌ ره‌گه‌ز ئیتاڵی و گۆرانی بێژ " كارلا بڕۆنی" سازكردووه‌.
[ 24 Mar 2008 ] [ 23:8 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
ته‌مه‌نی 2 ساڵانه‌و دایكی له‌مردن رزگارده‌كات چاپکردن ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
   2008-03-20   12:40:06
ئه‌و منداڵه‌ كه ناوی (جۆشوه‌) یه‌و ته‌مه‌نی دوو ساڵانه‌و خه‌ڵکی مانچسته‌ری به‌ر‌یتانیایه، له‌کاتێکدا که‌ دایکی له‌هۆش خۆی چووه‌و هه‌لنه‌ساوه‌ته‌وه‌، ته‌له‌فۆنی بۆ ژماره‌ی گشتی فریاکه‌وتن (999) کردووه‌و وتوویه‌تی "دایکم، هۆشیار نابێته‌وه‌"، ئه‌وانیش ئامۆژگاریيان کردووه‌ که‌ هه‌وڵ بدات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بێسوود بووه‌ ئينجا له‌رێگای ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌که‌یانه‌وه‌ ئه‌دره‌سه‌که‌یان په‌یداکردووه‌و ئه‌مبولانس هاتووه‌.
دوای هاتنی ئه‌مبولانس کێشه‌ی ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ چۆن ئه‌م مناڵه‌ ده‌رگا بکاته‌وه‌، به‌ڵام زۆر به‌ وریایانه‌و ئازایانه‌ شتێکی هێناوه‌و چۆته‌ سه‌ری و ده‌رگای له‌ ستافی فریاکه‌وتن کردۆته‌وه‌.
له‌هه‌ندێک له‌رۆژنامه‌کانی به‌ریتانيادا له‌لاپه‌ره‌ی یه‌که‌مدا وێنه‌ی ئه‌م مناڵه‌ وه‌ک قاره‌مان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
دایکی ئه‌م مناڵه‌ نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌له‌فۆنه‌ی (جۆشوه‌) نه‌بوایه‌، له‌وه‌ ده‌چوو گیانی له‌ده‌ست بدایه‌.
‌گه‌ر ده‌ته‌وێت گوێت له‌ده‌نگی (جۆشوه‌) بێت له‌کاتێکدا که‌ته‌له‌فۆنی فریاکه‌وتنی کردووه‌، ئه‌وه‌ ده‌توانیت له‌رێگای ئه‌م سایته‌وه‌ گوێی لێبگریت:
Manchestereveningnews.co.uk
 

[ 24 Mar 2008 ] [ 22:41 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
ماچ كردن له‌ نێوان كوڕان و كچان دا ره‌وایه‌
Peyamner  زانایه‌كی ئایینی له‌ وڵاتی (میسر) فتوای داوه‌ كه‌ ماچكردن له‌ نێوان "كوڕان و كچانی گه‌نج"دا ره‌وایه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی سایتی "iranianuk" ، زانایه‌كی ئایینی  به‌ ناوی "جه‌مال البنا"  سه‌باره‌ت به‌ ره‌وا بوونی ماچكردن له‌ نێوان كوڕان و كچانی گه‌نج دا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی "الساعه‌" گووتوویه‌تی:" ماچ كردن له‌ نێوان ئه‌و كوڕ و كچانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدا زه‌واجیان نه‌كردووه‌ ، به‌ هۆی لاوازی مرۆڤه‌وه‌یه‌ وله‌ ئیسلامیشدا ماچكردن وه‌ك هه‌ڵه‌ ناوی لێده‌برێت و ئه‌م هه‌ڵانه‌یش به‌ گوناهی بچوك ده‌ژمێردرێن، كه‌ گوناهی بچوكیش به‌ كاری باش له‌ ناوده‌چێت.
هه‌روه‌ها "جه‌مال البنا" گووتیشی ئه‌م فتوایه‌ به‌ مانای هاندانی خه‌ڵكی به‌ره‌و فه‌ساد نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی زه‌واج ، زۆر بوونی كێشه‌كان و بێ ئیشی  هۆكارێكن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی توشبوونی گوناهی بچوك، وه‌ك ماچ كردن.
جێی ئاماژه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ زانایانی "الازهر" و سه‌رۆكی پێشووی به‌شی فه‌توای زانكۆی  "الازهر""جه‌مال قۆتب"  كه‌ ئێستاش یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌كانی زانكۆی "الازهر" ،ناره‌زایه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌ فه‌تواكه‌ی "جه‌مال البنا" ده‌ربڕیوه‌ و  گووتویه‌تی : ئه‌م فه‌توایه‌ ده‌بێته‌ هۆیه‌ك بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌ساد و هیوادارین كه‌ "البنا " له‌ گووته‌ی خۆی په‌شیمان بێته‌وه‌.
[ 9 Mar 2008 ] [ 18:58 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
ره‌نگا و ره‌نگ - زياتر له سێ هه‌زار مشكی سپی پاسه‌وانی ڤلادیمێرپۆتینن
Peyamner  سه‌رۆك كۆماری روسیا (ڤلادیمێرپۆتین)، (3200) مشكی سپی ، له‌ ره‌گه‌زی مێ ، بۆ پاراستنی گیانی خۆی به‌كاردێنێت.
به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی"ئیسكانیوز"، ناوه‌ندی ئه‌منی فیدراڵی روسیا كه‌ ئه‌ركی پاراستنی  گیانی سه‌رۆك كۆماری گرتۆته‌ ئه‌ستۆ ، رێكلامێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا باس له‌ كڕینی (3200) مشكی سپی نێو تاقیگه‌ له‌ ره‌گه‌زی مێ ده‌كات كه‌ كێشیان له‌ نێوان 16 تا 18 گرام بێت."
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بڵاو كرده‌وه‌ بڕیاره‌ ئه‌م مشكانه‌ به‌كار بێن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خواردنی سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه‌ ئایا خواردنه‌كه‌ ژه‌هراوییه‌ یان نا.
[ 8 Mar 2008 ] [ 21:8 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
كۆمپیوته‌ر چی به‌وێنه‌ ده‌كات! چاپکردن ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Image
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
 
Image 
[ 5 Mar 2008 ] [ 19:49 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
كچێك به‌ پێشینه‌ی 10 هه‌زار لیتر به‌نزین ماره‌ بڕا
Peyamner  له‌ (تاران)ی پایته‌ختی (كۆماری ئیسلامی ئێران) ، كچێك به‌ پێشینه‌ی (10) هه‌زار لیتر به‌نزین ، ماره‌ بڕا.
به‌ پێی هه‌واڵێكی سایتی "shad23.royablog" ، نوسینگه‌ی ژماره‌ (20)ی ماره‌ بڕین، له‌ شاری (تاران) ، عه‌قدێكی زه‌واجی تۆمار كرد كه‌ تێیدا كچێك به‌ پێشینه‌ی (10) هه‌زار لیتر به‌نزین ، ماره‌ بڕا.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ئێستادا و له‌ "تاران"ی پایته‌ختی "كۆماری ئیسلامی ئێران" ،هه‌ركه‌سێك توانای ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م بڕه‌ به‌نزینه‌ی نییه‌.
[ 2 Mar 2008 ] [ 19:22 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
ملیۆنێك دۆلار كۆڵی پێ نه‌یا چاپکردن ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
   2008-03-01   18:03:52
ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌ی كه‌ یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ ده‌رچوو، سووره‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عیراق بۆ سێهه‌مین خولی خزمه‌تكردنی له‌ عیراقدا و بڕیاریشی داوه‌ كه‌ ده‌ستكاری ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌كات هه‌تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.
وه‌ین له‌یدی ته‌مه‌ن 26 ساڵ سه‌ربازی دووخه‌ت له‌گاردی نه‌ته‌وه‌یی واشنتۆن له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عیراق رایگه‌یاند "به‌ڵێنم داوه‌و به‌ڵێنیش ده‌به‌مه‌سه‌ر".
ناوبراو ئه‌و بلیتی به‌خته‌ی له‌ شاری سپۆكه‌ین له‌دوكانێكی سه‌ر شۆسته‌ كڕیبوو كه‌ به‌ڕێكه‌وت دابه‌زیبوو بۆ ساردی خواردنه‌وه‌و له‌یدی له‌و شاره‌دا له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ده‌ژی
[ 2 Mar 2008 ] [ 18:56 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
  18:42:24   2008-02-29
دوێنێ 27/2 دادگای  ستافۆرد كراون له‌به‌ریتانیا حوكمی زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ له‌دژی ژنێك ده‌رچوواند به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌مادده‌ی ئه‌نتی فرێزی كردۆته‌ خواردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی پێ بكوژێت.
ژنه‌كه‌ كه‌ناوی كه‌یت نایت- ه‌و ته‌مه‌نی 28 ساڵانه‌، دایكی كوڕێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵانه‌و ویستوویه‌تی مێرده‌ ته‌مه‌ن 37 ساڵانه‌كه‌ی كه‌ناوی لی بووه‌، بكوژێت.
ناوبراو له‌ساڵیادی  ئاهه‌نه‌گی زه‌ماوه‌ندكردنیاندا، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2005 دا ئه‌نتی فرێزی كردبووه‌ ناو خواردنێكه‌وه‌و پێشكه‌شی مێرده‌كه‌ی كردبوو، هه‌ربۆیه‌ مێرده‌كه‌ی روبه‌ڕووی حاڵه‌تی مه‌ترسیدار بووه‌وه‌ وه‌ك له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كان و تێكشكانی گه‌ده‌و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن و بینین.
به‌ڵام سه‌ر باری ئه‌و هه‌موو كێشه‌ ته‌ندروستییانه‌ پیاوه‌كه‌ تائێستا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌.
[ 29 Feb 2008 ] [ 22:27 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
له‌ نێوان 11 كه‌سدا، به‌لای كه‌مه‌وه‌ كه‌سێك بیر له‌ خۆكوشتن ده‌كاته‌وه‌
Peyamner  گرووپێكی توێژه‌ره‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی رایگه‌یاند :" زۆرترین رێژه‌ی خۆكوشتن "لاوان، ئافره‌تان، چینی نه‌خوێنده‌وار و نه‌خۆشه‌كان " ده‌گرێته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت جیاواز له‌وه‌ی كه‌ له‌كام خاڵه‌ی گۆی زه‌وی ده‌ژین.
به‌پێی توێژنه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌ كه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری (85)هه‌زار كه‌س له‌ (17) وڵاتی جیاواز له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، ئه‌نجامیانداوه‌ ، (9.2%) ئه‌م كه‌سانه‌ بیر له‌ خۆ كوشتن ده‌كه‌نه‌وه‌ و (2.7%)یشیان هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه‌.
هه‌روه‌ها به‌پێی توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجام دراو له‌ رێكخراوی چاودێری ته‌ندروستی جیهانی ، له‌ ماوه‌ی (40)ساڵی رابردوودا رێژه‌ی خۆكوشتن (60%) زیادی كردووه‌ و گرنگترین هۆكاری مردن له‌ كه‌سانی (45-12)ساڵه‌، خۆكوشتن بووه‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی "هاروارد"، "ماتئۆ ناك" گووتی :" هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن له‌ نێوان مێرد منداڵان و لاوان به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن له‌ ته‌مه‌نی (15-12) ساڵه‌ی ده‌گاته‌ برزترین ئاستی خۆی".
[ 27 Feb 2008 ] [ 0:24 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
چه‌ند زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌ نینۆك
Peyamner  خێرایی درێژ بوونی نینۆك په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند هۆكارێكی وه‌ك:" ته‌مه‌ن، نه‌خۆشی ، هۆرمۆن و وه‌رزه‌كان"ه‌وه‌ هه‌یه‌.
1- نینۆك به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ رۆژێكدا (0.1)میلیم و له‌ مانگێكیشدا (3) میلیم درێژ ده‌بێت.
2-  نینۆكی ده‌ست زوترله‌ نینۆكی پێیه‌كان درێژ ده‌بێت.
3-   خێرایی درێژ بوونی نینۆك له‌ وه‌رزی هاوین زیاتره‌ له‌ خێرایی درێژ بوونی نینۆك له‌ وه‌رزی زستان.
4- خێرایی درێژبوونی نینۆكی ده‌ستی راست له‌ (راست ده‌سته‌كان) و درێژبوونی نینۆكی ده‌ستی چه‌پ له‌ (چه‌پ ده‌سته‌كان)دا زیاتره‌.
5- خێرایی درێژبوونی نینۆك له‌ پیاواندا زیاتره‌ تاوه‌كو خێرا یی درێژبوونی نینۆك له‌ ژناندا (جگه‌ له‌ ژنانی دووگیان یان به‌ساڵاچوو).
6- ئه‌گه‌ر نینۆكی ده‌ست به‌ ته‌واوه‌تی له‌ جێی خۆی هه‌ڵكه‌نرێت ، ئه‌وه‌ (6-3) مانگ ده‌خایه‌نێت تا وه‌ك خۆی لێبێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ پێیه‌كاندا پێویستی به‌ (18-12) مانگ هه‌یه‌ تا به‌ته‌واوه‌تی گه‌شه‌ بكات.
[ 24 Feb 2008 ] [ 18:43 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
كۆنترین گڵۆپی كاره‌بایی جیهان
Peyamner  له‌ بنكه‌یه‌كی ئاگر كوژێنه‌وه‌ له‌ (سه‌نفرانسیسكۆ)، گڵۆپێك بۆ ماوه‌ی (106 ساڵ ) به‌ به‌رده‌وامی ئیش ده‌كات.

ئه‌م گڵۆپه‌ له‌ ساڵی (1901)،  له‌لایه‌ن "ده‌نیس بڕناڵ" كه‌ به‌ مالیكی گه‌یاندنی كاره‌با ناسرابوو به‌ دیاری به‌ "لیورمور" درا، له‌و كاته‌وه‌ تاكو ئێستا ، واته‌ بۆ ماوه‌ی (106 ساڵ) به‌ به‌رده‌وامی ئیشی كردوه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ (2)جار به‌هۆی بڕانی كاره‌با و گواستنه‌وه‌ی ، كوژاوه‌ته‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌  كه‌ وه‌كو كۆنترین گڵۆپی جیهان ، ناوی له‌ كتێبی "گینس"دا تۆمار كراوه‌.
[ 18 Feb 2008 ] [ 1:29 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
زاوایه‌كی ده‌گمه‌ن
Peyamner  له‌ شاری (مورمانسك) له‌ باكوری روسیا خێزانێكی تازه‌ پێكهێنرا كه‌ بووه‌ مایه‌ی گفتوگۆیه‌كی زۆری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ڕوسیا چونكه‌ زاواكه‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵبوو.


به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵی (نوفوستی) روسی زاواكه‌ ناوی (ئه‌لكسه‌نده‌ر لوبودا)یه‌ و ته‌مه‌نی 84 ساڵه‌ و له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا سه‌رباز بووه‌ و پێش 10 ساڵ ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ ماوه‌ی 55ساڵبو خێزانی بوو كۆچی دوایكرد،   ئه‌لكسه‌نده‌ریش ئه‌مڕۆكه‌ پاش ده‌ ساڵ له‌ كۆچی دوای هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ژنێكی دیكه‌ی هێنا،
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ باره‌ی بوكێوه‌ هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كرد به‌ڵام رایگه‌یاند،له‌چاو زاوادا بوكێ زۆر گه‌نجتره‌.

[ 18 Feb 2008 ] [ 1:27 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
به‌ڵێنی هاوسه‌رگیری به‌ 40 كچ ده‌دات چاپکردن ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
12:30:50    2008-02-16    
پیاوێكی هیندی دوائه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵێنی زه‌واج به‌ 40 ئافره‌ت ده‌دات، دوای دزینی خشڵ و زێڕه‌كانیان هه‌ڵدێت، دواتر له‌ ویلایه‌تی كیرالا ده‌ستگیر ده‌كرێت.
بی بی براسانس كه‌ نازناوه‌كه‌ی بناندا كۆمار- ه‌و ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌و ئێستاش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، دوائه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژنێكدا رێكده‌كه‌وێت بۆئه‌وه‌ی زه‌واجی له‌گه‌ڵدا بكات، یه‌ك رۆژ پێش ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ هه‌ڵدێت و خشڵ و زێڕی ژنه‌كه‌و بڕێكی زۆر پاره‌ی لێده‌دزێت.
ناوبراو دانیشتووی شاری كوشی ویلایه‌تی كیرالایه‌و له‌ یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌كاندا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سێكی بێ دایك و باوكه‌و پرۆژه‌یه‌كی بچوك له‌ ناوچه‌ی (كویمباتۆر له‌ ویلایه‌تی تامیل نادو) به‌ڕێوه‌ ده‌بات و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا پرۆسه‌ی هاوسه‌گیری ئه‌نجامبدات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێن به‌ 40 ئافره‌ت ده‌دات و له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی پێكده‌هێنێت، هه‌موو خشڵ و زێڕی هاوسه‌ره‌كانی ده‌بات و هه‌ڵدێت.
داده‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی وڵاتی هیندیستانیش دوای وه‌رگرتنی زانیاری و دانپێدانانی تۆمه‌تبار بڕیاری به‌ندكردنی ده‌دات.
[ 17 Feb 2008 ] [ 1:16 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
چه‌ند رێگه‌یه‌ك بۆ زانینی جۆری كۆرپه‌له‌كه‌ت
Peyamner  زانینی ره‌گه‌زی منداڵ پێش له‌ دایك بوون بۆ دایك و باوك چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ ، به‌ پێی هه‌واڵێكی "سه‌لامه‌ت نیوز" ....

بۆ پێشبینی كردنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا كۆرپه‌له‌كه‌ت كچه‌، سه‌رنجی ئه‌م خاڵانه‌ بده‌:
1- ئه‌گه‌ر حه‌ڵقه‌ی زه‌واجت به‌ په‌تێكه‌وه‌ به‌ سه‌ر سكتا شۆڕ بكه‌یته‌وه‌ ، حه‌قڵقه‌كه‌ به‌ ده‌وروبه‌ردا ده‌سووڕێته‌وه‌.
2- شێوه‌ی سكت له‌ شوتی ده‌چێت.
3- حه‌ز له‌ میوه‌ و خوارده‌مه‌نی شیرین و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ده‌كه‌یت.
4- ده‌م و چاوت زۆرتر زیپكه‌ ده‌رده‌كات.
5 -رانه‌كانت قه‌ڵه‌وتر ده‌بن.
هه‌روه‌ها بۆ پێشبینی كردنی ئه‌وه‌ی كه‌ كۆرپه‌له‌كه‌ت كوڕه‌، سه‌رنجی ئه‌م خاڵانه‌ بده‌:
1-حه‌ز له‌ پڕۆتینه‌كان ده‌كه‌یت.
2- سكتان له‌ شوێنه‌ قه‌ڵه‌و بووه‌كه‌یه‌.
3 - له‌ چاو پێشودا قاچه‌كانتان ساردتره‌.
4- سه‌یره‌ بزانیت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ كوڕ بێت، باوكیش له‌گه‌ڵ دایكدا ده‌س به‌ قه‌ڵه‌و بوون ده‌كات.
5- له‌ كاتی سكپڕیدا هه‌ستێكی باشت هه‌یه‌.
6- ئه‌گه‌ر حه‌ڵقه‌ی زه‌واجتان به‌ په‌تێكه‌وه‌ به‌ سه‌ر سكتا شۆڕ بكه‌یته‌وه‌ ، حه‌قڵقه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی ده‌سووڕێته‌وه‌.
7- شێوه‌ی سكتله‌ تۆپی باسكه‌ ده‌چێت.
هه‌ڵبه‌ت نابێت له‌ یادی بكه‌ین كه‌ ئه‌م خاڵانه‌ به‌س بچوونن.
[ 14 Feb 2008 ] [ 21:11 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
ره‌نگا و ره‌نگ - درێژترین لوتی جیهان
Peyamner   پیاوێكی به‌ ره‌گه‌ز تورك كه‌ خه‌ڵكی پارێزگای (ئۆردو)ی توركیایه‌ به‌ خاوه‌ن درێژترین لوت له‌ جیهان ناسراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌كو سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ناوی له‌ كتێبی گینس تۆمار نه‌كراوه‌.

ئه‌م پیاوه‌ ناوی "مه‌حمه‌ت گوڵ" ته‌مه‌ن 80 ساڵه‌ و درێژی لوتی 14 سه‌نتی مه‌تره‌ و تاوه‌كو ئێستا به‌شداری له‌ كێبڕكێی لوت درێژی نه‌كردووه‌، هه‌ر به‌ هۆی درێژی لوتیه‌وه‌ هاوسێیه‌كانی به‌ "باپیره‌ ماجید" بانگی ده‌كه‌ن.
باپیره‌ ماجید وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه‌ ئه‌و هیچ گله‌ییه‌كی له‌ لوته‌ درێژه‌كه‌ی نییه‌ و تا ئێستاش له‌ كێبڕكێی لوت درێژیدا به‌شداری نه‌كردووه‌، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی :" ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌م كێبه‌ڕكێیانه‌دا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌، درێژی لووتیان (9 – 8)سانتی مه‌تر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شداری ئه‌و كێبڕكێیانه‌م بكردایه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ناوم له‌ كتێبی "گینس"دا تۆمار ده‌كرا، چونكه‌ تا ئێستا درێژتر له‌ لوتی خۆمم نه‌دیوه‌."
جێی ئاماژه‌یه‌ ساڵی رابردوو كه‌سێك به‌ ناوی "مه‌حمه‌ت ئۆزیۆرك" كه‌ درێژی لوتی (8.8) سانتی مه‌تر بوو، بوو به‌ خاوه‌نی درێژترین لوت له‌ جیهاندا و ناوی له‌ كتێبی "گینس"دا
[ 13 Feb 2008 ] [ 23:6 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
دوای 2 ساڵ بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ژنه‌كه‌ی پیاوه‌ چاپکردن ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
   16:17:22    2008-01-28
پاش دوو ساڵ له‌هاوسه‌رگیری، پیاوێك له‌سودان ژنه‌ جوانه‌كه‌ی! برد بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌منداڵبوون بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری منداڵنه‌بوونی بزانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌پێشبینی نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌ركه‌وت ژنه‌كه‌ پیاوه‌و مێینه‌ نیه‌.
ده‌ركه‌وت كه‌"ژنه‌كه‌" هه‌روه‌ك هه‌موو نێرینه‌یه‌كی ئاسایی هێلكه‌گونی هه‌یه‌ به‌ڵام له‌گه‌شه‌كردن وه‌ستاوه‌.
د.به‌ده‌وی عیوه‌ز سڵێمان پسپۆڕ له‌بواری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌بیه‌ز- له‌رۆژئاوای سودان كه‌حاڵه‌ته‌كه‌ی بینی ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌رووی زانستییه‌وه‌ ئاساییه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن رووده‌دات.
ئه‌مه‌و دوابه‌دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌سه‌رداوای مێرده‌كه‌ی به‌نه‌شته‌رگه‌ری جووته‌ گونه‌كه‌ی "ژنه‌كه‌" ده‌رهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ژن و مێردێكی ئاسایی پێكه‌وه‌ بژین هه‌رچه‌نده‌ مه‌حاڵه‌ كه‌منداڵیان ببێت.
[ 28 Jan 2008 ] [ 19:51 ] [ سه‌باح عه بدولره حمان ئیسماعیل ]
امکانات وب